11. des, 2017
,بە گونم
چ دەكا سوورە ترامپ، عەنتەری چاوشین بە گونم
راستە بڕیاری وەیا هەر هەموو قەستین بە گونم
ئورشەلیم ئێستە بە جوو بدرێ وەیا هەر بە عەرەب
تاكو كورد دیلە لە نێو كەوشەن و پەرژین بەگونم
خەڵكی خۆم لێرە پڕووكاوە لە ژێردەستیدا
پێ دەگا یان دەمرێ خەڵكی فەلەستین بە گونم
كەس نەبوو بۆ خەمی كەركووكی دڵی من بگریێ
بۆیە گەر خەڵكی جیهان یەكسەرە بگرین بەگونم
با سولەیمانی ئەگەر پیاوە بچێ رێی بگرێ
جا كە لێ بدرێ لە دیندار و لە بێدین بە گونم
خوا كە خۆی نایەتە جواب، ئێمە چەنێ گێلووكەین
عەرەبی پێ پەتی لەمڕۆوە كە ناژین بەگونم
كەس لەوان جارێ نەبوو باسی هەقی ئێمە بكا
بۆیە گەر لێی دەبڕێ هێز و گوڕ و تین بەگونم
كورد كە خۆی نانی نەبێ، خاكی نەبێ، ماڵی نەبێ
عەرەبی غەززە كە بێ خاوەن و برسین بەگونم
من خەمی كورد و وڵات كوشتمی، هەر بۆیە دەڵێم
چ دەكا سوورە ترامپ، عەنتەری چاوشین بەگونم
Nyeste kommentarer
03.11 | 14:34
با شما موافقم ، از اینکە از دیدن چنان دکومنتی رنجیدە خاطر شدین، متاسفم و من هم اگر میدیدم همانطور می شدم، گاهی با وجود همەی نازیبا یی های طبیعت ، خوش ساحتیست ساحت و حریم هستی اگر نیک بنگریم
03.11 | 14:27
کە نزدیک بود مغزم بترکد در یک لحظە. غذا کم نیست، بلکە غذا را احتکار میکنند برای خرد کردن دیگران. همین گوشت را بدهند بە ملت، لازم نیست کار دیگری بکنند
03.11 | 14:24
در نروژ یک سکاندال در ان. ار. کو. نشان دادە شد در هفتە گذشتە. سالی ششصد هزار تن گوشت گوسفند سوزاندە میشود! من بعد از چند دقیقە از شنیدن این خبر و دیدن فیلم دکومنت، چنان سردرد شدیدی گرفتم کە نزدیک بود
05.06 | 17:33
کاک هێمن گیانی ئارامم برای هەرە هێژاو خۆشەویستم، وێڕای یەک دنیا سپاس لە یەک رستەدا ئەڵێم بەختەوەر بیت و هەر بژیت نووری هەر دوو چاوم